بەهۆی ئاگر کەوتنەوە ١٠ هەزار دۆنم بەرهەمی جوتیاران لە عێراق سووتا

بەرێوبەری گشتی بەریۆبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق ئاماری سووتاندنی زەوی جووتیارانی لە کەرکوک ڕاگەیاند.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ، لیوا نازم سەلمان بەرێوبەری گشتی بەرگری شارستانی عێراق، لە سەردانیکیدا بۆ شاری کەرکوک، ئاماری سووتانی دەغڵ و دانی جووتیاران و هەوڵەکانیان بۆ رووبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خستەروو.

لیوا نازم سەلمان بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند: " بە سەرپەرشتی هەردوو وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی لە رێگەی سێ لیژنەوە لە نێوانیان تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستی و پۆلیسی کۆمەڵایەتی بەردەوام کار دەکەن لەسەر جێبەجێ کردن و دەرمان رشتنی لەدژی کۆرۆنا لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا."

لیوا نازم سەلمان ڕاشیگەیاند: " لەسەرجەم شارۆچکە و شاردێیەکان و گەرەکەکانی ناو شار تیمەکانی بەرگری شارستانی کەرکوک بە بەردەوام هەڵمەتی دەرمان ڕشتنی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدەن، هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئێوارەی ئەمرۆ هەڵمەتێکی فراون بەرێوەدەچێت لە شاری کەرکوک بە سەرپەرشتی بەرێوبەری گشتی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق."

لە کۆتایدا سەبارەت بە سووتاندنی دەغڵ و دان و بەرهەمی جووتیاران لە عێراق، لیوا نازم سەلمان بەڕێوبەری گشتی بەرێوبەرایەتی شارستانی عێڕاق ووتی: "ئەم ساڵ لە عێراقدا دە هەزار و ٢٢٤ هەزار دۆنم زەوی لە بەرهەمی جووتیاران سووتاوە، بەروارد بە ساڵی پار رووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە و سووتانی بەرهەمی گەنم و جۆی جووتیاران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، ساڵی پار لە تەواوی کەرکوک ٥٥ هەزار دۆنم لە دەغڵ و دانی جووتیاران سووتێنراوە بەڵام ئەم ساڵ تەنها نزیکە ٢ هەزار دەغل و دانی جووتیاران لە کەرکوک سووتاوە، سووتاندنی ئەو ٢ هەزار دۆنمەش لە ٢١ رووداوی ئاگر کەوتنەوە جیاواز پێکهاتووە، هەروەها ٢٨ هەزار دۆنم لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە لە سووتان رزگارکراوە لە شارەکە."

ف.ق